رژێمی داگیرکەر دوای هەڵوەشاندنی ئاگربەست ٦٠٠ منداڵی شەهید کردووە

دەزگای ئونروای نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، لە ١٨ی ئادارەوە کە رژێمی داگیرکەر ئاگربەستی هەڵوەشاند زیاتر لە ٦٠٠ منداڵی شەهید کردووە و زیاتر لە هەزار و ٦٠٠ منداڵی بریندار کردووە.
ئاژانسی هاوکاری بۆ پەنابەرانی فەلەستینی لە ڕۆژهەڵاتی نزیک (ئونروا) راگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر زیانێکی گەورە بە منداڵەکان دەگات.
بە پێی راگەیەندراوێکی نووسراوی ئونروا، لە ١٨ی ئادارەوە کە رژێمی داگیرکەر ئاگربەستی هەڵوەشاند زیاتر لە ٦٠٠ منداڵی شەهید کردووە و زیاتر لە هەزار و ٦٠٠ منداڵی بریندار کردووە.
بە پێی راگەیەندراوەکە، لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە گەورەترین قەیرانی مرۆیی لە غەززە رووی داوە.
رژێمی داگیرکەر لە ١٨ی ئادار کۆتایی بە ئاگربەستی ١٩ی کانوونی دووەم هێنا و دووبارە دەست بە هێرش کرد و بەهۆی هێرشەکان تاوەکو ئێستا هەزار و ٨٦٤ کەس شەهید بوونەتە و ٤ هەزار و ٨٩٠ کەسیش بریندار بوونەتە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
٢٩ ساڵ بە سەر شەهادەتی جەوهەر دودایەڤ یەکێک لە کەسایەتییە ناودارەکانی جیهادی چیچانستان و خۆڕاگری قەوقازەکان تێپەڕ دەبێت. جەوهەر دودایەڤ لە ٢١ی نیسانی ١٩٩٦ لە ئەنجامی هێرشێکی مووشەکی رووسەکان شەهید بوو.
یەحیا سەریع وتەبێژی سەربازی بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند کە دوو ئۆپڕاسیۆنی نوێ بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر خاکەکانی داگیرکراو ئەنجام دراوە.
کەتائیبی عیزەدین ئەلقەسام، باڵی سەربازی حەماس، رایگەیاند، دەستیان بە ئۆپڕاسیۆنێکی نوێ لە دژی داگیرکەران لە باکووری غەززە کردووە.